
بۆ: رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
پارله‌مانی ئوروپا
رێکخراوی نیوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ
CPT
رێکه‌وت: 30.10.12
پشتیوانیی نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان له مانگرتنی زیندانیانی کورد له تورکیا
کوردستان به درێژایی مێژوو له لایه‌ن وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه رووبه‌ڕووی دژوارترین هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆته‌وه. ئازار و ئه‌شکه‌نجه و کوشتن بۆته پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له کاتێکدا که هه‌موو دنیا تێکۆشاون ژیانی پڕ له ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بکه‌ن، به‌ڵام له سه‌ده‌ی 21 دا گه‌لی کورد به توندترین شێوه وه‌ڵام به داخوازییه‌کانی ده‌رێته‌وه که ئازادیی بیروڕا، ئازادیی زمانی دیکی و مافی ئینسانی و هاوڵاتیبوونه. رۆژانه ماشێنی سه‌ربازی لهشهقامهکانه و فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌کان به ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ن و هه‌موو زینده‌وه‌رێکیان به مه‌به‌ستی تواندنه‌وه کردۆته ئامانج. ئێستا گه‌لی کورد له باکوری کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی سه‌ربازی و عوسمانی خوازی تورکیاوه به نامرۆڤانه‌ترین شێوه هه‌ڕه‌شه له ئاشتیخوازی و داوا ئینسانییه‌کانی ده‌کا. حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی تورکیا سیاسه‌تێکی دو روویانهی هه‌یه، له لایه‌ک بەرامبەر بە کورد دەموچاوێکی نزیک لە فاشیستیی هه‌یه که نموونەشی زیندانیکردنی سەدان مناڵ و ھەزاران ئەکتیڤیستی مەدەنی. نوسه‌ر، رۆژنامه‌وان و سیاسییه و حوکمی سەرباز و ملھوڕی سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌یه و لە بەشەکانی تری تورکیادا به روویه‌کی کراوه‌وه حوکمڕانی ده‌کا. هه‌روه‌ها دەوڵەتی تورک لە لایەک بانگەشەی ئازادی گەلی سوریا و ناوچەکە دەکا و لە لایەک بە دڕندانەرتین شێوە تراژیدیای کوشتار و زیندان لە کوردستان ساز دەکا. به‌م پێیه خه‌بات و خۆڕاگریی گه‌لی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێوه و باش هزری داخراوی سیاسی و سیستمی دووڕووی حکومه‌تی تورکیای خوێندۆته‌وه و هیچ رێگایه‌کی دیکه‌ی بۆ پاشه‌کشه‌کردن به سیستمی فاشیستی حکومه‌تی تورکیا و گه‌یاندنی ده‌نگی مافخوازیی نه‌ماوه و مه‌ده‌نیترین و له‌هه‌مانکاتدا دژواترین شێواز واته مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردنی له نێو زیندانه‌کاندا هه‌لبژاردووه.
ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادیی بێگه‌ڕانه‌وه و یه‌کسان هه‌یه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بکرێ به پێویستی ده‌زانین پاڵپشتی خۆڕاگریی و ناڕه‌زایه‌تیی مانگرتووانی کوردی ناو زیندانه‌کانی تورکیا بکرێ و له رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ده‌نگمان تێکه‌ڵاوی ده‌نگی ئه‌وان ده‌که‌ین بۆ گه‌یشتن به ماف و ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که ئه‌وانه‌ی هه‌نگاویان ناوه و سینگیان کردۆته قه‌ڵغان به دژی سه‌ره‌ڕۆیی، پشتیوانی بکرێن تا بتوانن به مافه‌کانیان بگه‌ن و پاشه‌کشه بکه‌ن به سیاسه‌تی سه‌ربازی و کوشتار و تواندنه‌وه‌ی کورد له لایه‌ن تورکیاوه. هه‌روه‌ها به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بده‌ین ده‌نگیان به رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نگرانی ئازادیی و دیموکراسی بگات. لێره‌وه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار و رێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان و ناوه‌نده جیهانییه‌کان ده‌که‌ین چی دیکه مافی ئینسانی نه‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌کان و به هانای مانگرتوانه‌وه بچن و نه‌هێڵن که کاره‌ساتی مرۆڤی به‌دواوه بێ، گه‌لی کورد سیمبولی ئاشتیخوازییه و له‌به‌رامبه‌ر هێرشی سه‌رکوت و تواندنه‌وه‌دا مه‌ده‌نیترین شێوه‌ی خۆڕاگریی واته مانگرتنی گرتۆته‌به‌ر.
ناوه‌کان:
1. رێبوار سیوه‌یلی- نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، به‌شی فه‌لسه‌فه، هه‌ولێر
2. دکتۆر مه‌ریوان وریا قانع – مامۆستای پرۆفیسۆری یاریدەر لە دیراساتی کولتوریی و سیاسی دونیای عەرەبی ، زانکۆی ئەمستردام.
3. ئه‌نوه‌ر سوڵتانی – نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، بریتانیا
4. Tony Schito – هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیسیه‌نی ئیتالیایی
5. دانا عه‌سکه‌ر – نووسه‌ر، که‌رکوک
6. سه‌روه‌ت کۆیی – موزیسیه‌ن، بریتانیا
7. برایم فه‌ڕشی – هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر، ئاڵمان
8. ره‌ئوف بێگه‌رد، نوسه‌ر، سلێمانی
9. نه‌جمه‌دین غوڵامی، هونه‌رمه‌ند، سوید
10. شیرکۆ بێکه‌س، شاعیر، سلێمانی
11. ئاراس فه‌تاح، نوسه‌ر، ئا‌ڵمانیا
12. محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن – نوسه‌ر، دانمارک
13. جانی دیلان- هونه‌رمه‌ند، ئه‌مریکا
14. ئیسماعیل ئیسماعیل زاده – شاعیر و وه‌رگێڕ، نۆروێژ
15. هاشم سه‌راج – شاعیر و نووسه‌ر، هه‌ولێر
16. دکتۆر ره‌شید کرمانج – فیلۆلۆگیست، مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
17. به‌ڵێن ساڵح – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، ئه‌مریکا
18. میدیا رەوف بێگەرد – شانۆکار، دانمارک
19. سۆران که‌رباسیان – نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ری مێژوو، نۆروێژ
20. محه‌مه‌د رۆسته‌مزاده (نامۆ) – هونه‌رمه‌ند و مامۆستای زانکۆ، هه‌ولێر
21. حه‌میده یوسفی – هونه‌رمه‌ند، هه‌ولێر
22. دکتۆر کامڕان ئه‌مین ئاوه – نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، ئاڵمان
23. ئاسۆس هه‌ردی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
24. رێبین حه‌یده‌ری – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
25. دلشاد مسته‌فا – هونه‌رمه‌ند و خوێندکاری دکتۆرا له به‌شی سینه‌ما، زانکۆی ساڵفۆرد، بریتانیا
26. حوسێن شێربه‌گی – نوسه‌ر، بۆکان
27. ئاری بابان – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
28. عه‌تا نه‌هایی – رۆماننووس، بانه
29. کاوان نه‌هایی – شاعیر، بانه
30. به‌هجه‌ت یه‌حیا – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
31. قوباد جه‌لیزاده – شاعیر و دادوه‌ر، سلێمانی
32. هێمن حه‌مه جه‌زا – شاعیر و مۆزیسییهن، تورکیا
33. ساڵح سوزه‌نی – شاعیر، سه‌قز
34. دکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده – لێکۆڵه‌ر، سوید
35. ره‌شید حه‌یده‌ری – موزیسیه‌ن و نوسه‌ر، بۆکان
36. ئیدریس عه‌لی – شاعیر، سلێمانی
37. شه‌ماڵ مامزاده (بۆکانی ) شاعیر و نوسه‌ر، بۆکان
38. محه‌مه‌د کوردۆ – شاعیر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
39. ناجیه سه‌لیمی، ده‌رهێنه‌رو نوسه‌ر ، بۆکان
40. زانا ره‌سوڵ – هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
41. دکتۆر ئاوات عه‌لیار، پسۆڕی فیزیکی پزیشکی، ئه‌مریکا
42. هادی محه‌مه‌دی – نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، سلێمانی
43. هێمن قاره‌مانی – هونه‌رمه‌ند، بۆکان
44. سەروەر پێنجوێنی، نوسەر و لێکۆڵەری ئایین ـ سلێمانی
45. سلێمان دڵسۆز – نووسەر و وەرگێڕ، تورکیا
46. ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب- شاعیر و نووسه‌ر، بۆکان
47. گوڵباخ به‌هرامی، شاعیر و رۆژنامه‌نووس، هه‌ولێر
48. تارا جاف، هونه‌رمه‌ند، سوید
49. سوله‌یمان موکریانی، شاعیر، بۆکان
50. ئاسۆ جه‌بار، نوسه‌ر، ئه‌مریکا
51. ره‌حیم لوقمانی، مامۆستای ئەدەبیات، شاعیر و نووسەر.
52. ئه‌حمه‌د بازگر، شاعیر، سوید
53. ره‌شید فه‌یزی نژاد، هونه‌رمه‌ند، فه‌نلاند
54. که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه، رۆژنامه‌نووس ، سوید
55. که‌ریم ره‌حیمی، نوسه‌ر، بۆکان
56. حه‌سه‌ن ده‌رزی، هونه‌رمه‌ند، بریتانیا
57. ئارام سدیق عه‌بدول، نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان، سلێمانی
58. ئاکام ئه‌مینی، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، بۆکان
59. سارا عومه‌ر، شاعیر و مافناس، دانمارک
60. عه‌بدولخالق یه‌عقوبی، نوسه‌ر و ره‌خنه‌کار، بۆکان
61. ناهید عهرجونی، شاعیر، سنه
62. حه‌مید بانه‌یی، هونه‌رمه‌ند، سلێمانی
63. جه‌لال مه‌له‌کشا، شاعیر، سنه
64. به‌یان سۆهرابی، شاعیر و ئه‌کته‌ر، بۆکان
65. کانونی نوسه‌رانی کوردستان
66. ئه‌یاز خون سیاوه‌شان، شاعیر، نۆروێژ
67. که‌ماڵ حاجی محه‌مه‌دی، زمان‌ناس و نوسه‌ر، ورمێ
68. شێرزاد حه‌سه‌ن، نوسه‌ر، سلێمانی
69. سه‌رکه‌وت ره‌سووڵ، سینه‌ماکار، سلێمانی
70. له‌یلا سیمایی، نوسه‌ر، نۆروێژ
71. لوقمان ره‌حیمی، فۆتۆگرافه‌ر، بۆکان
72. ناوه‌ندی هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌ندێشه، سلێمانی
نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی کورد له تورکیا نامەیەک ئاراستەی نەتەوەیەکگرتوەکان و جیهان دەکەن
0
Share.