نوچه‌نێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی برگه و مادده‌كانی پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق به‌بێ كورد تیپه‌ریندراون.
ئه‌مڕۆ شه‌مه ٣/٣/٢٠١٨ په‌رله‌مانی عێراق دەستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ٢٠١٨ عێراق، هاوكات هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا زۆرینه‌ی برگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌بی كورد تێپه‌رێندراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق به‌بی كورد رایگه‌یاند: له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا زۆربه‌ی برگه و مادده‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ند كراون و كوردیش دانیشتنه‌كه‌ی بایكۆت كرد.
موسه‌ننا ئه‌مین ئاشكراشی کرد و گوتی، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێشنیارمان بۆ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كورد كرد، بچینه ناو هۆلی په‌رله‌مانه‌وه و دانیشتنه‌كه تێكبده‌ین، به‌ڵام فراكسیۆنه كوردییه‌كانی دیكه پێشنیاره‌كه‌یان ره‌تكردینه‌وه و به نه‌گونجاویان له قه‌ڵه‌مدا.