نوچەنێت
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەدوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیرکران”.
ئەمە لە کاتێکدایە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق کردووە. سوننەش ناڕازی بووە، بەڵام بەشدارییان کرد.
سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیرکران و دەبێت پەرلەمان چاودێری دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان بکات”.