نوچەنێت
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراق دەستیپێکرد.
تا ئێستا خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژەیاساکە کراوە، ١٢ ماددەی دەنگی لەسەر دراوە. لە پرۆژەیاساکەدا، مافە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و شارە سوننەکان پێشێل کراوە.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ و نیوی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٣/٣/٢٠١٨ بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد.
بەپێی هەواڵێکی (سۆمەرییە نیوز)، سەلیم جبووری رایگەیاندووە “ئەگەر رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو بێت، ئەوا بەردەوام دەبن لە دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق”.