نوچەنیت
دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردییەکان، لەسەر پێشێل کردنی مافی کورد لە پڕؤژە بودجەی ساڵێ ٢٠١٨، بەر لەکۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە.
دوای چەند دانیشتنێک و تێپەڕبوونی زیاتر لە دوومانگ لە ساڵی نوێ، هێشتا پڕؤژە یاسای بودجە پەسەند نەکراوە. ئەمڕۆ شەممە ٣-٢-٢٠١٨، پڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕؤژە یاسای بودجە ئەنجام بدرێت. بەر لەو کۆبوونەوەیە، فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە.
بەپێی قسەی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، ئەگەر لەم کۆبوونەوەیەدا، توانرا داواکارییەکانی کورد، جێبەجێ بکرێت ئەوا دەنگ بە پڕؤژە یاساکە دەدەن. بە پێچەوانەوە کورد کارتەکانی بەکاردێنێت.