نوچە-یۆرۆ نیوز
رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەتنیکی باکور(ناتۆ)، رۆژێک دوای لێدوانەکانی ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە بارەی چەکە نوێکانی ئەم وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هۆشدارییەکانی پوتین بۆ ناتۆ، قابیلی قبوڵ نییە وهیچ یارمەتییەکی هێورکردنەوەی ئاڵۆز و گرژییەکان نادات.
ئاڤانا لۆنگسکۆ، گوتەبێژی ناتۆ دەڵێت، لێدوانە هەڕەشە ئامێزەکانی روسیا کە رووی لە ئەندامانی ناتۆیە، بنیاتنەر نییە. ناتۆ نایهەوێ شەڕێکی ساردی نوێ یان رکابەرایەتییەکی سەربازی لەناوچەکە دەستپێبکاتەوە.
گوتەبێژی ناتۆ هەروەها دەڵێت، ئامانج لە پەرەپێدانی سیستمەکانی بەرگری موشکەی ناتۆ، روسیا نییە.
ئەم هەڵوێستەی ناتۆ لە کاتێکدایە، کە سەرۆکی روسیا رۆژێک پێشتر نوێترین جۆرەکانی موشەک و چەکی ئەتۆمی نمایش کرد.