ئەمریکا سزای سوپای پاسداران دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەد رۆیس، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا  وئەندامێکی باڵای دیموکراتەکان لەم لیژنەیە، پلانێکیان ئامادە کردووە کە بەو پێیە کۆمپانیاکانی سەربە سوپای پاسداران، گەمارۆیان دەخرێتە سەر.

بە گوێرەی پێگەی ئینتەرنێتی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەم پلانە رێگە بە ئیدارەی ئەمریکا دەدات تاکو کۆمپانیاکانی سەر بە  سوپای پاسداران بخاتە لیستی گەمارۆکانەوە، بەم پێیە هەر جۆرە پەیوەندییەکی بازرگانی لە گە ئەم کۆمپانایانە قەدەغە دەکرێت.

ئەد رۆیس دەڵێت، سوپای پاسداران گەورەترین ئەکتەری دارایی و سەرچاوەی سەرەکی دارایی تیرۆریزم و بەرنامەی موشەکە بالستیەکانی ئێرانە.

ئەم پلانە لە لایەن دیموکراتەکان و کۆماریەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئەندامێکی باڵای دیموکراتەکان، لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە، سوپای پاسداران فاکتەری ئامادەبوونی مەترسیدار و پڕ لە هەڕەشەی ئێرانە لە سوریا.

سوپای پاسداران وێڕای ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا بەشداری تاوانەکانی بەشار ئەسەدن، سەرۆکی رژێمێک کە نزیک بە ٥٠٠ هەزار کە س لە خەڵکی بێ تاوان و مەدەنی سوریای کوشتووە.

پلانی ئاماژەپێدراو، لە ژێر ناوی”یاسای وەدەرنانی سوپای پاسداران لە ئابوری ئێران”ئامادەکراوە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com