نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگای هەولێر-کەرکوکی کردەوەو، هاونیشتیمانیان دەتوانن بە ئازادی هاتوچۆی پێدابکات.
دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، رێگای هەولێر-کەرکوک داخرابوو، ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاونیشتیمانیان دروستبووبوو.
ئەمڕۆ هەینی ٢-٣-٢٠١٨، کەمال کەرکوکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیذا رایگەیاند، هەموو رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە کراوەن. هاوڵاتیان دەتوانن بە ئازادی هاتووچۆی پێدابکەن.
کەمال کەرکوکی، سەبارەت بە هۆکاری داخستنی رێگاکە، گوتی، بۆ پاراستنی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان بوو، چونکە تەماعێکی گەورەی نەیاران ئەوەبوو هەولێر داگیربکرێت، بەڵام ئەو خەیاڵە و، ئەو خەون و پیلانەیان لەگەڵ پیلانی خۆفرۆشان، ئەوانەی دەستی نەیارانیان راکێشا و کەرکووکیان بەدەستەوەدا، پووچەڵبووەوە و هەتاهەتایە نایەتەدی.