لە 5% ی نەوتی ئێران دەدرێت بە هەرێمی كوردستان

0

لە 5% ی نەوتی ئێران دەدرێت بە هەرێمی كوردستان
نوچەنێت . کوردیو
ئیكسۆن مۆبیل لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕێك دەكەوێت كەلەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە نەوتی ئێران ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكەن و رێژەی قازانجی لە 5% بدەنە هەرێمی كوردستان.
سایتی ئورنیوز لەسەرچاوەیەكی هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرای دەكات ئیكسۆن مۆبیل ئامادەیە ڕێكەوتن تەنیا لەگەڵ هەرێم ئەنجام بدات و ڕێكەوتنەكانی لەگەڵ بەغداد واز لێ بهێنێت، سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند: ئیكسۆن مۆبیل تەنیا لەنەوتی هەرێم سودمەند نابێت بەڵكو لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانیەكانیشدا سودمەند دەبن لەناردنە دەرەوەی نەوتی ئێران بەهەرێمی كوردستاندا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو كەئیكسۆن مۆبیل ڕێكەوتنی لەگەڵ كۆمپانیا ئێرانیەكاندا كردوە كەرۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان بكەن لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە، ڕێكەوتنەكەش بەو جۆرەیە كەداشكاندنی لە 22% بۆ نەوتی ڕەوانەكراو بكرێت كەرێژەی لە 5% دەدرێتە هەرێم و لە 3%ی دەدرێتە توركیا، هەروەها بەپێی مەرجێكی ڕێكەوتنەكە پێویستە هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی بەرامبەر رژێمی سوریا بگۆڕێت.
س.س

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com