ئێران راکێشی سەر مێزی دانوستان دەکرێت

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات، هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوەی ئۆڵتیماتۆمی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بەرپرسانی ئێران و ئەوروپا، گفتوگۆکانایان لەبارەی دەستوەردانەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆیتەرز، وڵاتانی ئەوروپی و ئێران لەبارەی رۆڵی تاران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و، پێدەچێت لە مانگی ئۆکتۆبەر، بۆ جارێکی دیکە لە ئیتاڵیا کۆببننەوە.

رۆیتەرز ئاشكرای دەکات بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بە شێوەی هەماهەنگ کراو، سیاسەتی ناوچەیی ئێران و رەفتاری تێکدەرانەی ئەم وڵاتەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ ئێرانیەکان، خستۆتە بەرباس و گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

بڕیارە ئەم گفتوگۆیانە سەبارەت بە چارەسەری کێشە ناوچەییەکان و نیگەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی، عەرەبی و ئیسرائیل لە سیاسەتی دەستوەردەرانەی ئێران لە سوریا، لوبنان، یەمەن و عێراق بەڕێوە بچێت.

بە پێی زانیاریەکانی رۆیتەرز، ئێران و دبلۆماتکارانی ئەوروپی، یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، لە مانگی رابردوو ئەنجام داوە و تەوەری سەرەکی ئەم دانیشتنەش، دەستوەردانەکانی ئێران لە یەمەن بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com