نوسینگەی حەیدەر عەبادی راگەێنگراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

نوسینگەی حەیدەر عەبادی، پەکخستنی پەسەندکردنی بودجە بە دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی حکومەت دەزانێت و دەڵێت”کارێکی نا بەپرسیارانەیە”.

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ لە ساڵی نوێ، هێشتا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ی عیراق، پەسەند نەکراوە. کورد دانیشتنەکانی تایبەت بە بودجە بایکۆت دەکات و سوننەش لە هەندێ ماددە دەنگ نادات، چونکە” مافەکانیان لەم پڕۆژەیاسایەدا، دەستەبەر نەکراوە”.

سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی ، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “پەكخستنی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی، كارێكی نابەرپرسیارانەیە و زیانێكی زۆر بە بەرژەوەندی گەلانی عێراق دەگەیێنێت. ئاستەنگیش لەبەردەم كارەكانی وەزارەتەكانی حكومەت دروستدەكات”.

لە راگەێندراوەکەدا، حەدیسی داوای لە پەرلەمان كردووە، کە پەرلەمانتاران ئاگاداربكاتەوە  پەلە-لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بکەن، بۆ ئەوەی وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكان بتوانن كارەكانیان راييبكەن.

هاوکات گوتویەتی”مەترسی دواخستنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە، رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بەرژەوەندی گەل و ئابوری و خزمەتگوزارییەكان، دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com