داوادەکرێت کورد ئەم کارتە بەکاربێنێت

0

نوجەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا پێشنیار دەکات، کورد لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و رایدەگەیەنێت، بۆچی ئێمە لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بمێنینەوە، ئەگەر نەتوانین بەرگری لە قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١-٣-٢٠١٨ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق لە سەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ دەستیپێکرد و فراکسیۆنە کوردییەکانیش بایکۆتی دانیشتنەکەیانکرد، بەبێ کورد ١٣ماددە لەپڕۆژەیاساکە پەسەندکراوە و یەکێک لە ماددەکانیش، پەیوەندی بە پشکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەجیبە نەجیب، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی پەسەندکردنی ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە بەبێ کورد رایگەیاند “ئێستا حەیدەر عەبادی، یاری دەکات، گرنگی بە پێگەی کورد نادات، چونکە لە عێراق دەستوور، یاسا و تەوافوق هیچ سود و نرخێکی نەماوە، بەڵکو ئەوەی هەیە ئێستا تەنها هێز و دەسەڵاتە لەعێراقدا، هێزی کورد ئێستا یەکڕیزی ناوخۆی خۆمانە و بەکار هێنانی کارتەکانمان لەبەرامبەر عێراق”.  

نەجیبە نەجیب، پێشنیار دەکات کورد لەپڕۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە و دەڵێت “بۆچی ئێمە لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بمێنینەوە، ئەگەر نەتوانین بەرگری لە قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و نەتوانین نانی تاکی کورد دابین بکەین، دوادەکەم لەسەرکردایەتی کورد “بەس بێت زەلیل کردنی هاوڵاتیانی کوردستان و شکاندنی کەرامەتیان” لەلایەن عێراقەوە”.  

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندییش دەرببڕێت، لەسەر زیادکردنی پشکی کورد لە بودجەدا و پەسەندبکرێت، دوور نییە حکومەتی عێراق تانەی لێبدات و بودجەکە نەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوکاتە هیچ شتێکمان نەکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com