نوچه‌نێت: تایبەت
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و پێکەوەژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا دڵنیانین، كه به‌غدا رێگه به گه‌شتی راسته‌وخۆی عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ سعودیه یان نا به‌غدا داوای كردوه خۆیان سه‌رپه‌رشتی حه‌ج و عوره‌كارانی هه‌ریم بكه‌ن.
به‌پێی نوسراوێكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق، بڕیاردراوه فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووی عومره‌كارانی كوردستاندا بكه‌نه‌وه و راسته‌وخۆ گه‌شته‌كانیان بۆ مه‌كه و مه‌دینه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان، له‌و بڕیارەی به‌غدا دوودڵه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێکەوە ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌غدا بۆ گه‌شتی راسته‌خۆی عومره‌كارانی هه‌رێم بۆ شوینه پیرۆزه‌كانی سعودیه رایگه‌یاند: به‌غدا نوسراوێكی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی راسته‌وخۆی عومره‌كاران بۆ شوینه پیرۆزه‌كانی سعودیه، به‌ڵام نوسراوه‌كه‌ی به‌غدا ورد نییه. هەروەها حكومه‌تی عێراق داوای كردووه، کە سه‌رپه‌رشتی گه‌شتی عومره‌كاران بكات، ئه‌مه لای ئێمه روون نییه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم چوونه به‌غدا و نه‌خشه‌ڕێگای خۆمان داوه‌ته به‌غدا و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی به‌غداین.
مه‌ریوان نه‌قشه‌به‌ندی ئاشكراشی ده‌كات، کە هه‌رێمی كوردستان داواكاره گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ بن له هه‌رێمه‌وه بۆ سعودیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای دڵنیایمان له به‌غدا كردووه.