نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای دەشتی هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە کوڕێکی گیانی لەدەست دا و خۆیشی بریندار بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٠١٨/٣/١)، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە پەیجی دژە تیرۆری کوردستان سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، كاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆی لە سنووری قەزای بنەسڵاوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەندامی پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئەو کەسە بریندار بووە و کوڕێکیشی گیانی لەدەست داوە.

شوێنی رووداوەکە
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کردووە، بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە.