نوچەنیت
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو كرایه‌وه. تێیدا چەند ژن و منداڵێک و گەنجێک دەردەکەون، گوایە ئەوە باندێکی لەشفرۆشییە.
ئەمڕۆ پێنج شەمmە ١-٣-٢٠١٨، گرتەیەکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، تێیدا کۆمەڵێک ژن و چەند گەنجێک دەردەکەون، کەسێک وەکو پۆلیس، لێکۆڵینەوەیان لێدەکات و ناویان دەپرسێ. بووەهۆی ناڕەزایی چالاکوانانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، وێڕای نیگەرانی دەربڕین بە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، دەڵێن، پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە و دەبێ ڕێکاری یاسایی و لێکۆڵینەوە بگیرێتەبەر.
دەقێ راگەیەندراوەکە:
ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیمان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ڕێكاره یاساییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه، له هه‌مانكاتدا دژی جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و مافی كه‌سی و پڕه‌نسیپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه”.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، له ڕوانگه‌ی ئه‌ركی خۆی بۆ پاراستنی شكۆی مرۆڤه‌كان و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و چاودێریكردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ به‌گشتی به‌دواداچوونی جددی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و بابه‌ته و به نووسراوی فه‌رمی بۆ داواكاری گشتی داوا ده‌كه‌ین، كه دۆسیه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته بكاته‌وه و كه‌یسه‌كه بجووڵێنێت.،چونكه نابێت هیچكه‌س و ده‌زگایه‌ك له‌هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك بێت بێ بڕیاری دادوه‌ر و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س بكات و خه‌ڵك تاوانبار بكات، به هه‌ر تاوان و بابه‌تێك، چونكه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ناوزڕاندن و شكاندنی شكۆی مرۆڤه‌كان و دروستكردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگە.
ئه‌و كه‌سه‌ش به‌و كاره هه‌ڵساوه، ده‌بێت لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكریت و بدرێته دادگا، بۆیه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنی ئه‌و پرسه و ده‌ره‌نجامه‌كانی و پێش بڕیاره‌كانی دادگا و لێكۆڵینه‌وه ناكه‌وین و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ربوونی یاسا.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌ریمی كوردستان
3/1/ 2018