نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی عێراق نه‌گه‌شتونه‌ته ریككه‌وتن.
بڕیاره ڕۆژی ٢٢-١٢-٢٠١٨، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا ئێستا نوێنه‌رانی پیكهاته‌كان ، له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی تایبه‌ت به كه‌ركوك، نه‌گه‌شتونه‌ته ریككه‌وتن.
له لیدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محەمەد عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كانی نوێنه‌رانی پیكهاته‌كانی كه‌ركوك بۆ ریككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق، به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتنه ریككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان.
محەمەد عوسمان گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پیكهاته‌كانی كه‌ركوك، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان، بگه‌نه ریككه‌وتن چونكه ئێمه و لایه‌نی به‌رامبه‌ریشمان له به‌شێك له داواكانمان نه‌رمیمان نواندوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئەوەش رادەگەیەنێت کە، ئومید هه‌یه ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان له كه‌ركوكیش ئه‌نجامبدرێت، چونكه له ساڵی ٢٠٠٥وە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان له كه‌ركوك ئه‌نجام نه‌دراوه.