بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی دەستی لە کار کێشایەوە

0

بەرپرسیکی باڵای کۆشکی سپی دەستی لە کار کێشایەوە

نوچەنێت-ئاژانسەکان

یەکێکی دیکە لە کەسە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپ، وازی لە پۆستەکەی هێنا.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا رایگەیاند، هوپ هیکز، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

هیکز، بە یەکێک بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ترەمپ و، هاوکات راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا هەژمار دەکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشكی سپی دەستی لەکارکێشایەوە .

ئاژانسی سپۆتنیک دەڵێت، بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، هیکز کەسایەتییەکی بێ وێنەی هەیە و لە سێ ساڵی رابردوودا، گەلێک سەرکەوتووە بووە. ئەو کەسێکی بیرمەند  وزیرەکە و مرۆڤێکی بلیمەتە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، جەنەڕاڵ جۆن کێلی، بەرپرسی نوسینگەی کۆشكی سپی لەبارەی هیکزەوە گوتویەتی، بە چوونی هیکز دڵگرانین. بە تەواوی لێی تێدەگەین.

تاکو ئێستا هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەم بەرپرسە باڵایەی کۆشکی سپی، ناڕوونە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com