نوچەنێت
شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات و، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی دەکوژرێت.
دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، هێزەکانی حەشدی شەعبی حوکمی کەرکوک دەکەن. دۆخی ئەمنی کەرکوک ناسەقامگیرە و تا ئێستا چەندین شەڕ و پەلامار لەلایەن گروپی جیاجیاوە روو بەرووی کەرکوک بوونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١-٣-٢٠١٨، شەڕ لە نێوان داعش و هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە کەرکوک روودەدات و فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە پلەی ئامر فەوج، دەکوژرێت.
بەپێی لێدوانی پۆلیسی کەرکوک، لە باشوری کەرکوک شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و داعش، رویداوە.