ئەمریکا، لەبارەی کشانەوەی هێزە کوردییەکان لە بەرەکانی شەڕ هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-نیۆیۆرک تایمز

بە گوێرەی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، بەرپرسانی باڵا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا، بە نیگەرانییەوە دەڕواننە کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعش.

نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە  چەند سەرچاوەیەک لە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی مەیدانی و بەرەکانی شەڕ دەکەن. دەڵێت، ژمارەی ئەو چەکدارە کوردانەی کە ئامادەنین شەڕی دژ بە داعش درێژە بدەن. بە تایبەت لە دوای رووداوەکانی عەفرین، تادێ زیاتر دەبێت.

بە گوتەی سەرچاوەکانی ناو سوپای ئەمریکا، کشانەوەی هێزە کوردییەکان لە بەرەکانی شەڕی داعش، هێزەکانی سوریای دیموکرات و راوێژکارانی سەربازی ئەمریکای ناچار کردووە، کە زۆربەی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان رابگرن و زۆرتر تەرکیز بخەنە سەر هێرشە ئاسمانییەکان، بۆ سەر بنکە  و ئامانجەکانی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com