نوچەنێت:تایبەت
سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپی هێڵەکانی ئینتەرنێت و گرانی نرخەکانەوە، چوار کۆمپانیای سەرەکی بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێن.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محمەد رەسوڵ سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند”بەهۆی خراپی هێڵەكانی ئینتەرنێت و گرانی نرخەكانەوە، چوار كۆمپانیای سەرەکی بانگهێشتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێن. به مەستی تێگەشتنمان لە چۆنیێتی بەڕێوەچونی کاروبارە کانیان و هۆکارەکانی دابەزاندنی نرخی ئەنتەرنێت و، گە یاندن بۆ نیوەی نرخی پێشوو لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق و دانەبەزاندنی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا”
محمەد رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنی سێشەممە، وەکو لیژنه ی خزمه تگوزاری شارەوانی و بە ئامادەبوونی چەند ئەندامێکی تری ئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی (سلێمانی و ڕاپە ڕین) و ستافی هونەری بەرێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی سلێمانی کۆبووینەتەوە “کە لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتین بۆپشگری کردنیان و چۆنێتی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئەنتەرنێت، لەپارێزگاکانی هەرێمدا”.
ناوبراو جەختی لەوەکردەوە، کە بانگهێشتکردنی ئەو کۆمپانیایانە بۆ ئەنجومەن، رێکخستنی نرخی هێڵەکانی ئینتەر نێت و کوالێتی خزمەت گوزاریییەکانی ئینتەرنێتە، کە لە ئاست پێویستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا نییە. دەمانەوێت یاسایەک دەربکەین، بەجۆرێک کەهێڵەکانی ئینتەرنێت زیاتر لەبەرژەوەندی گشتی بێت نەک کۆمپانیاکان.
هەروەها دەڵێت”دەمانەوێت رێکخستنەوە بۆ رایۆیەکانیش لەهەرێمی کوردستان بکەین، چونکە تێکەڵ بوونێکی زۆر هەیە لە فرکیۆنسییەکان هەیە”.