نوچەنێت:تایبەت
رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی نارازی لە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەر لەبەری هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ شکاندنی بایکۆت رەتدەکەمەوە، من بەبەشێک لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی دەزانم، چونکە هیچی پەیوەندی بەداواکاری مامۆستایانەوە نییە.
رۆژی ٢٧-٢-٢٠١٨ هەڤاڵ ئەبوبەکر، سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی، به ئامادهبوونی بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لەسلێمانی رایانگهیاند”دوای كۆبونهوهیان لهگهڵ پهرلهمانتاران و بهرپرسانی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهمهبهستی شكاندنی بایكۆت، ژمارهیهك بهڵێنیان بۆ مامۆستایان وهرگرتووه. لهوانهش پێشخستنی وهزارهتی پهروهرده بۆ مووچه و پێدانی زهوی بهو مامۆستایانهی زهوییان وهرنهگرتووە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، مامۆستا هەورامان نیعمەت، رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی لەبارەی هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ شکاندنی بایکۆت رایگەیاند”ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ماوەی دوساڵە ئەم هەوڵانە دەدات، من نازانم بەچ سیفەتێک ئەم نێوەندگیرییە دەکات. لەکاتێکدا ئێمە فەرمانبەری حکومەتی هەرێمین. ئەگەر حکومەتی هەرێم شتێکی پێدەکرێت و ئامادەیی تێدایە، بەشێک لەداواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێ بکات. ئیتر چ پێویست دەکات ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی ئەنجومەن و بێن ئەم سوڵحە عەشایەرییە بۆ ئێمە بکەن و، هەمووجارێ ببنە هۆی ئەوەی کە تەشویش دروستبکەن و هانی خەڵک بدەن بۆ شکاندنی بایکۆت”.
رێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی نارازی لە پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوەدەکات” بەدیوەکەی تردا ئەم هەو ڵانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، خراپن بۆ شکاندنی ئیرادەی مامۆستا، ئەگەرنا ئەوەئیشی ئەنجومەن نییە، چونکە بابەتەکە نەبەوان چارەسەر دەکرێت و نەچارەسەریش لای ئەوانە. کارێکی باش ناکەن کە ئەوان تەداخولی ئەم بابەتەدەکەن. کێشەکەی ئێمە کێشەی موچەیە و پەیوەندی بە حکومەنی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، هیچ پەیوەندییەکی بە ئەنجومەنی پارێزگاوەنییە”.
مامۆستا هەورامان نیعمەت باسی لەوەشکرد، ئەو پێشنیارانەی ئەوان کردوویانە بۆ مامۆستا بۆ شکاندنی بایکۆت، پێشنیاری زۆر لاواز و بێمانایە. بۆنمونە باس لەوەدەکەن مامۆستا بخرێتە لیستی یەکەمی موچە، کە لەو بڕوایەدانیم جارێکی دیکە بڵاو بکرێتەوە، چونکە ئێمە شارەزای ئەم حکومەتەین، بە هەمووی دەوام یەک مانگی تری ماوە، دوای مانگەکە لە هاویندا چۆن حکومەتی هەرێم مامۆستا دەخاتە یەکەم لیستی مووچەوە، گوتیشی” بۆیە ئەو شتانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاری کردوون، من بەبەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی دەزانم، هیچی پەیوەندی بەداواکاری مامۆستایانەوە نییە”.
هەروەها جەختیکردەوە لەوەی، گرفتی سەرەکی مامۆستا کە هێشتا خوێنی لێ دەچۆڕێت و قەزیەیەکی گەورەیە و کۆن نابێت. پاشکەوت و- وەرگرتنی موچەکەیەتی، ئەوە چارەسەری هەتوانی برینی مامۆستا دەکات و ژیانی دەگۆڕێت، ئەگەر ژیانی مامۆستا نەگۆڕیت، ئیتر بەگیرفانی بەتاڵ و بە پینەو پەڕۆ ناکرێت”ئەمە نە پەروەردەیە، نەدەوامە، نەخەمخواردنە و نە چارەسەرکردنی کێشەیە، بەڵکو ئەمە رابواردنە بەخەڵک و خۆڵکردنە چاوی خەڵکە، تکادەکەم بابەسبێت، من سەر لەبەری هەوڵەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رەتدەکەمەوە”.