لە هەولێر خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

0

نوچەنێت: هەولێر

دوای ئەوەی پەرلەمانتاران، بڕی چوارملیۆن دیناریان بە زۆرینەی دەنگ بۆ خانەنشێیی خۆیان تێپەڕاند، بووە هۆی ناڕەزایی چالاکوانان.

دوێنێ ٢٧-١٢-٢٠١٨، پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەی چاکسازی لە موچەو دەرماڵەی خانەنشینی، بەکۆی دەنگ خانەنشێنی پەرلەمانتارانیان بەبێ مەرج و بەبڕی چوار ملیۆن دینار تێپەڕاند.

بۆیە ئەمڕؤ ژمارەیەك لە چالاكوانانی مەدەنی، خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا ، داوای پەسەند نەكردنی ئەو یاسایە و هەموار كردنەوەیان كرد. خۆپیشاندەران لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاند، پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایەكە لەپەرلەمان بەناوی چاكسازییەوە، گەورەترین نا دادپەروەرییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com