نوچەنێت-ئێران وایر
لە ئێران نزیک بە یەک ملییۆن منداڵ بوونی هەیە، کە ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە، لەم رێژەیە ٣٧هەزار کەسیان تەمەنیان ژێر ١٥ ساڵ و ١٨٠ هەزار کەسیش تەمەنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵە.
ئەم ئامارە لە سمینارێکی تایبەت بە سیغە (هاوسەرگیری کاتی یان زەواجی موتعە)ی منداڵان خراوەتەڕوو، کە لە لایەن ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە مافەکانی منداڵان لە تاران بەڕێوەچووە.
بە گوتەی فەرشید یەزدانی، بەڕێوەبەری ئەم ئەنجومەنە، تەنها لە ساڵی ٢٠١٥، ١٥ هەزار کەیسی جیابوونەوەی منداڵانی سیغەکراو تۆمار کراوە، کە تەمەنیان ژێر ١٥ ساڵ بووە.
بە گوتەی یەزدانی، دەزگاکانی پەیوەندیدار هەوڵی شاردنەوەی ئاماری تایبەت بە هاوسەرگیری کاتی منداڵان دەدەن.
بە گوتەی شارەزایان، منداڵانی کچ، کە دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری کاتییەوە، دواتر لە ژێر کاریگەری پەیوەندی سێکسی بەرەوڕووی کۆمەڵێک دیاردە دەبنەوە، لەوانە دوو گیانی، منداڵ لەباربردن و فشاری دەرونی؛ ئەنجانەکەی دەبێتە بەوەی، کە بە ناچاری مل بۆ زەواجی هەمیشەیی رابکێشن.