نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، هیچ حسابێك بۆ كورد و پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
بریاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٨-٢-٢٠١٨، په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ٢٠١٨ی عێراق تاوتوێ بكات، به‌ڵام به‌پێێ لێدوانی په‌رله‌مانتاران، تا ئێستا نه‌توانراوه نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنه تەواوبکرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، تارق گه‌ردی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمان رایگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق، بۆ تاتوێکردنی بابەتی بودجە کۆببێتەوە، به‌ڵام تا ئێستا نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنه‌كه نییه، بۆیە چاوه‌ڕی ناكرێت بودجه تێپه‌ڕێنریت.
تارق گه‌ردی دەڵێت، له پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراقدا، هیچ حسابێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و كورد نه‌كراوه.
سەبارەت بە ئەگەری تێەپەڕاندنی بودجە گوتی، شیعه و به‌شێك لە سوننه له‌سه‌ر بوجه ڕیككه‌وتون و، ده‌توانن نیساب په‌یدابكه‌ن و بودجه تیپه‌ڕێنن.