نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به زۆرینه بڕیاری خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران تێپه‌ڕیندراوه. یه‌كگرتوو به هه‌ر ١٠ ئه‌ندامه‌كه‌یه‌وه دژی بوو.
دوێنێ سێ شه‌مه ٢٧-٢-٢٠١٨،په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ، پڕۆژەیاسا چاكسازیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد. به‌پێی بڕگه‌یه‌كی پرۆژه یاساكه، په‌رله‌منتاران به‌بێ مه‌رج خانه‌نشین ده‌كرێن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هزاد زێباری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی بڕگه‌ی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران به‌بێ مه‌رج رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه دوێنێ كرا و بڕگه‌ی تایبه‌ت به خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران تێپه‌ڕێندرا، یه‌كگرتوو به هه‌ر ١٠ ئه‌ندامه‌كه‌یه‌وه دژی بوو-و،هاواری كرد پێویسته په‌رله‌مانتاران به مه‌رجی قورسه‌وه خانه‌نشین بكرێن، به‌ڵام رای یه‌كگرتوو وه‌لا نراو به زۆینه بڕگه‌كه تێپەڕێندرا.
به‌هزاد ده‌روێش دەڵێت، ئێستا خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران به جۆرێكی لێكراوه، كه هەر په‌رله‌مانتارێك به ته‌واوی مه‌رجه‌كانی یه‌وه به ٪٦٠ی موچه‌كه‌یه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێت، جاران ٪٨٠بوو. یه‌كگرتوو دژی ئه‌م بڕگەیەش بوو، چونکە پێمانوابوو، پێویسته هه‌ر په‌رله‌مانتاریك ١٥ ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نی له ٥٠ ساڵ كه‌متر نه‌بێت. ئه‌وكاته خانه‌نشین بكرێت، به‌ڵام به زۆرینه ئه‌م پیشنیاره‌شمان ره‌تكرایه‌وه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو روونیدەکاتەوە، هاوڵاتیان و چالاكانی مه‌ده‌نی، ده‌توانن سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌یه‌ی پڕۆژه یاساكه تۆمار بكه‌ن، كه په‌رله‌مانتارانی پێ خانه‌نشین كراوه.
به‌هزاد زێباری هەروەها دەڵێت، پێشنیارێکی ترمان ئەوەبوو، کە خانه‌نشینكردنی هاوڵاتیان له ٤٠٠ هه‌زاردینار كه‌متر نه‌بێت، به‌ڵام به‌زۆرینه ٣٠٠ هه‌زاریان په‌سه‌ند كرد .