نوچەنێت: هەولێر
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشيممە ٢٨-٢-٢٠١٨، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێبدات و تێیدا، ناوەرۆکی سەردان و دیدارەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ دەرەوەی وڵات تاوتوێ بکرێت.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، بریتی دەبێت لە پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەبارەی پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.