نوچە-ئاژانسەکان
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ جێگری یەکەمی شای سعودیەوە و حاکمی ئەبوزەبی، لە بارەی چەند پرسێکەوە گفتوگۆیان کرد. گرنگترینیان، پرسی ئێران و سیاسەتی ناوچەیی ئەم وڵاتەیە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٨ ی فێبریوەری، کۆشكی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنیشنی سعودیە گفتوگۆی کرد.تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیە سیاسەتی ناوچەیی ئێران و تێککدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بووە. لە لایەن تارانەوە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی دیکەدا لە گەڵ محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی پرسی ئێران و شەڕی دژ بە تیرۆریزمیان تاوتوێ کرد.
بە پێی بەیاننامەکە، سەرۆکی ئەمریکا لەم گفتوگۆیانەدا، جەختی لە سەر یەکڕیزی وڵاتانی عەرەبی و بەرەنگاربوونەوەی چالاکی تێکدەرانە و سیاسەتی دەستوەردەرانەی ئێران، کردۆتەوە لە ناوچەکە..