نوری مالیكی: هیچ پارێزگایه‌ك بۆی نییه‌ ره‌خنه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی دیجله‌ بگرێت

0

مالیكی: هیچ پارێزگایه‌ك بۆی نییه‌ ره‌خنه‌ له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی دیجله‌ بگرێت

نوری مالیكى سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق جموجۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان به‌كارێكی نایاسایی و به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور وه‌سف ده‌كات.

سایتی نوسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24-10-2012 بڵاویكرده‌وه‌
به‌پێی ووته‌ی مالیكی پارێزگه‌كانی تكریت و دیاله‌ هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌كیان نه‌بوو له‌پێكهێنانی هێزی دیجله‌ ، ته‌نها پارێزگای كه‌ركووك به‌رهه‌ڵستی كردووه‌،مالیكی ده‌ڵێت مافی هه‌رێم و هیچ پارێزگایه‌كی دیكه‌ نییه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ پێكهێنانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌ بگرێت و جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان نا ده‌ستوورییه‌..

مالیكی جەختلەوەدەكاتەوە پێكهێنانی‌ فەرماندەی‌ ئۆپەراسیۆنەكانی‌ دیجلە، تەنها بۆ شارێك یان پێكهاتەیەكی‌ دیاریكراو یاخود نەتەوەیەكی‌ دیاریكراو نییە، بەڵكو لە چوارچێوەی‌ دەستوور و یاسادا ئەو هێزانە پێكهاتوون، بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ئەو ناوچانەی‌ لێی‌ بەرپرسیارە.

نووچه‌نێت

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com