عەبادی: لەگەڵ هەولێر رێککەوتووین

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٧-٢-٢٠١٨) حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک. دەشڵێت “ئەگەر نەوتی کەرکوک هەناردە نەکرێت ئەوا داهاتمان نابێت”.

دەقی پرسیار و وەڵامەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:

پرسیار: گوتەبێژی هەرێمی کوردستان بۆ میدیا لۆکاڵییەکان باسی لەوەکردبوو کە هەرێمی کوردستان ئامادەیی تێدایە نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا هەناردە بکات، ئایا لەوبارەیەوەگفتوگۆتان لەگەڵ هەرێم و تورکیا کردووە؟

حەیدەر عەبادی: بەڵی بە دڵنیاییەوە، هێڵی عێراقی ئەوەی لە کەرکوکەوە بۆ فەتحە دەچێت و دواتر بۆ نەینەواو لەوێش بۆ پێشابوور و لەوێشەوە دەپەڕێتەوە تورکیا، وەکو ئاگادارن لەلایەن داعشەوە وێرانکراوە، وێستگەکان و بۆڕییەکانی بەشێوەیەکی سەرەکی وێرانکردووە.

ئێمە ئێستا پێشنیازی ئەوەمانکردووە سەرلەنوێ ئەو بۆڕییە نۆژەنبکرێتەوە، هێڵی دیکەی بۆڕی نەوت هەیە کە بەنێو خاکی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت، کە لە کەرکووکەوە دەچێتە پێشابوور و لەوێشەوە دەچێتە تورکیا، ئێستا دانوستاندنەکان لەسەر ئەوەن ئەو هێڵە بەکار بهێنین بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ تورکیا، بۆ ئەوەش دەبێت قسە لەگەڵ تورکیا  بکەین.

بە راشکاویش دەیڵێم بۆ ئەوە قسەمان لەگەڵ هەرێم کردووە، کاتێک بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هاتە بەغدا لەوبارەیەوە قسەمانکردووە، رێککەوتووین لەسەر ئەوەی دەست بە هەناردەکردنی نەوتەکە بکەین، دواتر چارەسەری ناکۆکییەکان بکەین، چونکە ئێمە لەوکاتەدا پێویستیمان بە پارەیە، ئەگەر بێت و نەوتی کەرکووک هەناردە نەکرێت ئەوا داهاتمان نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com