نوچەنێت
ئازادکردنی ساڵح موسلیم، لەلایەن دادگای چیک، بووە هۆی ناڕەزایی تورکیا‌و، بە “پشتیوانی کردنی تیرۆر” ناوی دەبەن.
دوای ئەوەی رۆژی ٢٥-٢-٢٠١٨، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، لەسەر داوای تورکیا لە پراگی پایتەختی چیک، دەستگیرکرا. ئەمڕؤ دادگا بە کەفالەت ئازادی کرد.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و -گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا، به‌كر بۆزداغ، لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕياره‌كه‌ى دادگاى چيك، “پشتيوانيكردنێكى ئاشكراى تيرۆره، ئازادکردنی پرسێكى سياسييه و پێچه‌وانه‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه “.
هاوکات هۆشداری داوە، کە کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان، تورکیا و چیک.
ناوبراو هۆشداريشى دا له لێكه‌وته‌كانى ئه‌و بڕياره له‌سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى نوێان توركيا و چيك. گوتوشیەتی”پەیەدە، لقی پەکەکەیەو، پەکەکش لە لیستی تیرۆری ئەوروپادایە”.