عەبادی بۆ ئەم مەبەستە، درێژە بە کێشەکانی لەگەڵ هەرێم دەدات

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێكی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێت، مە بەستی عەبادی، تەنها داخستنی فڕۆکەخانەکان نییە، بەڵکو دەیەوێت کێشەکان لەهەرێمی کوردستان، بەردەوامی هەبێت.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی خەڵكی كوردستان، بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥-٩-٢٠١٧، حكوومەتی عێراق بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكانی ھەرێمی كوردستانی داخست.

رۆژی دووشەممە ٢٦-٢-٢٠١٨، بەبڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حکومەتی عێراق بڕیاری دا، ماوەی داخستنی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، بۆ ٣١/٥/٢٠١٨ درێژبکاتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، خۆشەوی خەلیل ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی بڕیارەکەی عەبادی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم رایگەیاند”مە بەستی عەبادی، تەنها داخستنی فڕکەخانەکان نییە، بەڵکو ئەو دەیەوێت کێشەکان لەهەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبێت. بابەتەکە زیاتر دوابخات و نزیکی بکاتەوە لە هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی موزایەداتی سیاسی لەباکور و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، پێبکات”.

ناوبراو رەتیکردەوە، کە ماوەی درێژکردنەوەی داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، بۆ ئەوە بووبێت گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوام بێت، ئەولیژنە فەرعیانەی کە لەنێوان هەرێم و بە بەغدا لەرووی سەربازی و فەنی یەوە    پێکهێنراوە، کارەکانیان بەشێوەی پێویست نییە، چونکە عەبادی دەیەوێت کات بکوژێت بەڵام”بەشێوەیەکی گشتی، گفتوگۆکان لەسەر جێبەجێکردنی دەستور هەیە”.

خۆشەوی خەلیل دەڵێت”ئەوان دەیانەوێت کۆمەڵێک مەرج بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێن. بەجۆرێک کە پابەند بوون بەو مەرجانە قورس بێت، بەشێوەیەک کە ئیدارەی دۆسی یەکان بکەن، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قبوڵ نەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com