نوچەنێت
دوای قەدەخەکردنی خرایە مەزادەوە، تائێستا نرخەکەی گەیشتۆتە ٣٦٠٠دۆلار.
کچە خوێندکارێکی تەمەن ٢١ساڵ، لە بەشی شێوەكاریی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كفری، تابلۆیەکی ئیرۆتیکی نمایشکرد، بەڵام لەلایەن هەندێ خوێندکار، بەبیانووی تێکدانی رەوشتی کۆمەڵایەتی، رێگری لێکراو هەڵگیرایەوە.
شەریهان خزر بە روداوی گوتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا پێشانگایەكی هاوبەشی سەنتەری چالاكی گەنجانی كەلار لەناو زانكۆی گەرمیان كرایەوە، من لە پێشانگاكەدا جگە لە تابلۆی كچی بەر ئاوێنەكە، چوار تابلۆی دیكەشم نمایشكرد كە دوویان تابلۆی سرووشت و دووانیشیان كچ و كوڕێك بوون، بەڵام بەلامەوە سەیر بوو كە بەشێك لە خوێندكارەكان رێگریان لە نمایشكردنی تابلۆكە كرد و لابران، بەبیانووی ئەوەی تابلۆكان كێشە بۆ ئەخلاقی كۆمەڵگە دروست دەكەن.
شەریهان دەڵێت، دوای ئەوەی ئیسلامییەکان، بە نمایشکردنی تابۆکەم رازی نەبوون، عەلمانییەکان خستیانە مەزادەوەو، تا ئێستا ٣٦٠٠ دۆلاری پێدراوە، بەڵام چاوەڕێم نرخی زیاتری پێبدرێت.
