نوچەنێت: تایبەت
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان هه‌موو هەوڵێکی بۆ به‌ستنی كۆنگرە له مانگی سێ دا، خستۆتەگەڕ، ئیستا تۆپه‌كه له گۆڕەپانی سه‌ركردایه‌تی دایه.
بڕیاربوو بەر لە ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆنگره‌ی یه‌كێتی سازبكرێت. سه‌ركرده‌كانی ئەم حزبە له‌سه‌ر سه‌ره‌تای مانگی سێ، ریككه‌وتبون، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی رۆژی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به دواین هه‌وڵه‌كان بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره یه‌كێتی له سه‌ره‌تای مانگی سێ رایگه‌یاند”ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوه‌ته گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی یه‌كیتی له سه‌ره‌تای مانگی سێ یان پیش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كۆنگره ئه‌نجامبدات. ئیستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه بۆ دیاریكردنی رۆژی كۆنگره”.
له‌تیف نێروه‌یی دەڵێت”به‌نده وه‌ك وته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، بڕیارم داوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كۆنگره نه‌به‌ستێ یان گۆڕانكارییه‌ك له هه‌یكه‌لی خۆی دا نه‌كات. ده‌ست له وته‌بێژی ئه‌نجومه‌ن ده‌كێشمه‌وه. ته‌نها وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند به‌رده‌وام ده‌بم”.
له‌تیف نێروه‌ی ئاشكرای ده‌كات ، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی ئاماده‌كردوه و، رادەستی ده‌سته‌ی باڵای كۆنگره‌ی كردووه”.