نوچه‌نێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕێ ناكرێت به‌بێ كورد ، به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستا بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند بكرێت”ئه‌گه‌ر كورد په‌راوێز بخریت. كارته‌كانی كورد ئاماده‌ن بۆ به‌كارهێنان”.
پاش چه‌ندین كۆبونه‌وه و دانیشتن، بەهۆی کەمی پشکی پێکهاتەی کورد‌و سوننە، هێشتا په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانیوه بودجه‌ی گشتی ساڵی ٢٠١٨، په‌سه‌ند بكات. په‌رله‌مانتارێكی پارتی هه‌وڵیكی لایه‌نه شیعه‌كان بۆ رازیكردنی كورد، ئاشكرا ده‌كات .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دکتۆرعه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به كارته‌كانی كورد له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌بێ كورد رایگه‌یاند”بڕیاره سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه. ئێستا نازانرێت بابه‌تی بودجه له به‌رنامه‌ی كار دایه یاننا، بەڵام هه‌وڵێكی لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه. بۆئه‌وه‌ی كوردیش رازی بكه‌ن و ده‌نگ به بودجه بدات، چونكه لایه‌نه عێراقییه‌كان تیگه‌یشتون، ناتواندرێت به‌بێ كورد بودجه تێپه‌ڕێنن.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رایده‌گه‌یه‌نێت” كورد كارتی زۆر باشی له ده‌ست دایه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پشتگوێ خستنی، چونكه ئێستا له بایه‌تی بودجه یه‌ك ده‌نگه و كه‌س ناتوانێت نه‌یخوینێته‌وه”.
له‌باره‌ی كارته‌كانی كورده‌وه عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی”كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و كاراردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و چه‌ندین كارتی دیكه، له به‌رده‌ستن”.