ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، مسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كورد (رۆژئاوای کوردستان) كۆبووه‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كورد زۆر به وردی باسیان له بارودۆخی ئه‌مرۆی سوریا به گشتی و ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان بەتایبه‌تی كرد.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا، پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی كورد له رۆژئاوای کوردستان دووپاتكرده‌وه له پێناو گه‌یشتن به ماف و داخوازییه ره‌واكانیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جەختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته هێزو لایه‌نه سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كڕیزی خۆیان بكه‌ن و رێ له هه‌ر هه‌ڵوێستێك بگرن كه ببێته مایه‌ی تێكچوونی ئه‌و یه‌كریزییه .
تاوتوێكردنی ره‌وشی پەنابەرەکانی رۆژئاوای کوردستان له هه‌رێمی کوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و له‌م رووه‌وه شاندی ئه‌نجومه‌نی باڵای كورد سوپاسی مەسعود بارزانی_یان كرد بۆ ئه‌و بایه‌خه به‌رده‌وامه‌ی كه به پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان دەدات .
نووچه‌نێت:رووداو
