نوچە-الحیات
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق، بە رۆژنامەی”الحیات”ی سعودیان گوتووە، بە ئەگەری زۆر کەیسە جێی ناکۆکەکانی هەولێر وبەغدا، تا بەر لە دەستپێکی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەک لادەکرێتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دەوڵەتی عێراق رۆژی رابردوو لە بڕیارێکدا، راگرتنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە، بەڵام جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیار و ماوەی ئاماژەپێکراو تاسەر نییە.
لە کاتێکدا دەوڵەتی عێراق، بڕیارێکی لەم چەشنەی دەرکردووە. چەند سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی “الحیات”یان گوتووە، پێدەچێ قەیران و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی مەرکەزی عێراق، لە چەند هەفتەی داهاتوودا چارەسەر و یەکلا بکرێتەوە.
سەرچاوەکان لەم بارەیەوە، بە دیاریکراوی ئاماژەیان بە چارەسەرکردنی پرسی موچە و فڕۆکەخانەکان کردووە.
بە گوێرەی رۆژنامەی الحیات، سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە خاڵە جێی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا تا بەر لە دەستپێکی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق دەستپێدەکات، بۆئەوەی ئەم ناکۆکیانە نەبنە دەستمایە و خۆراکی پڕوپاگەندە و بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی.