نوچە-بی بی سی
بەپێی کەناڵی بی بی سی، زانیاری تەواوی لە بەردەستدایە ئەو پیاوانەی کە یارمەتیە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و تێکڕای رێکخراوە خێرخوازەکان دابەش دەکەن. دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر ژنانی سوری.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ئەم پیاوانە بەرامبەر بە دانی یارمەتی خۆراکی و خزمەتگوزاری دیکە، داوای پەیوەندی سێکسییان لە ژنانی سوری کردووە.
رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە خێرخوازەکانی دیکە دەڵێن، چێدی ئامادە نین چاوپۆشی لەم حاڵەتانە بکەن،هەروەها زانیاری وردیان نییە کە ئاخۆ ئەم ژنانە چەند جار دەسترێژییان کراوەتە سەر.
بەرپرسانی ئەم رێکخراوانە بە بی.بی سی- یان گوتووە، ئەم دەستدرێژیانە بە رادەیەک بەرچاو- و زۆرن کە ژمارەیەک لە ژنانی سوری چیدی ئامادە نین بۆ وەرگرتنی یارمەتی، روو لە ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی یارمەتی خۆراکی وخزمەتگوزاری، بکەن.
ئەم ژنانە دەڵێن، هۆکاری خۆپاراستنیان، بۆ بەردەوام بوونی داواکاری پیاوان بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی، دەگەڕێتەوە.
فریاگوزارێک لەم بارەوە دەڵێت، ژمارەیەک لە دامەزراوە فریاگوزارییەکان، چاویان لەم دەستدرێژیانە نووقاندووە. هۆکاری ئەمەش، بوونی لایەنی سێهەم و بەرپرسانی خۆجێێە بۆ دابەشکرنی یارمەتی و هاوکارییەکان لەو شوێنانەی کە دوورەدەستن.
دەستڕاگەیشتنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بە ناوچە دووردەستەکان دژوار و تارادەیەک نامومکینە، ئەگەر کەسانی خۆجێی ئامادەی گەیاندنی ئەم یارمەتیانە نەبن. چاوەڕێی قەیرانی مرۆیی دەکرێت.