روسیا ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش، ڤیتۆ دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بڕیاری پێشنیاری فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا،  کە لە دژی ئێران و لە ئەنجومەنی ئاسایش خرایە دەنگدانەوە، لە لایەن روسیا ڤیتۆ کرا.

لە رەشنووسی پێشنیاری بەریتانیا، رەخنە لە سیاسەتی ئێران گیرابوو کە بەردەوامە لە پڕچەککردنی حوسییەکانی یەمەن.

ئەنجومەنی ئاسایش، سەرباری ئەم دژایەتییەی مۆسکۆ، بڕیارێکی پەسەند کرد، کە  بە بێ ئەوەی ئاماژەبە ناوی ئێران کرابێت. گەمارۆکانی سەر حوسییەکانی یەمەن درێژکراوەتەوە. رەشنووسی ئەم بڕیارە لە لایەن مۆسکۆوە ئامادەکرابوە.

ئەمریکا و هاوپەیمانانی ئەوروپی، لە چەند مانگی رابردوودا لەپەیوەندی لە گەڵ رادەستکردنی موشەکی بالستی بە حوسییەکانی یەمەن،گوشاریان خستۆتە سەر ئێران.

ڤیتۆکردنی بڕیاری پێشنیارکراوی بەریتانیا، وەک شکستێک بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەوروپا هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com