کەمترین موچەی خانەنشینی کەمتر لەم پارەیە نابێت

0

نوچەنێت:تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەوماددەیەی لە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکراوە، مووچەی هیچ خانەنشنێکی حکومەتی هەرێم لە ٣٠٠هەزار دینار کەمتر نابێت.

پڕۆژەیاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و موچە و دەرماڵە) لە دووتوێی ٢٠ ماددە، بۆ چاکسازی لە بواری موچە، بە بڕیاری ژمارە ١٢٩ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەسەندکرا و رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا. لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاساکە، تائێستا ٨ ماددەی پەسەندکراوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارە ی موچەی خانەنشینی رایگەیاند”بەپێی ئەومادەیەی لەپڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندکراوە، هیچ خانەنشینێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەربازی و مەدەنییەوە، موچەکەی لە ٣٠٠هەزار دینار کەمتر نابێت. بڕیارەکە لە ١-١-٢٠١٨ وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.  

ناوبراو ئاماژە بەوەدەکات، کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی و “بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا. گفتوگۆ لەسەر ماددەی ٩ ی پڕۆژەیاساکە بکرێت، کەتایبەتە بەهێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە، هەروەها چەند ماددەیەکی دیکە گفتوگۆدەکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com