لە کەرکوک شەڕ روویدا

0

نوچەنێت: رووداو

لە کەرکوک هێرشکرایە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەش دەڵێت، بە ئاڕپیچی هێرشکراوەتە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی و لەنێوان پاسەوانانی بەرەی تورکمانی و هێرشکاران رووبەڕووبوونەوە و شەڕ روویداوە.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کورستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “لە ناوچەی موسەڵڵای تورکمان نشین لە رۆژئاوایی کەرکوک، بە ئارپیچی هێرشکرایە سەربارەگای بەرەی تورکمانی، پاشان لەنێوان پاسەوانانی بەرەی تورکمانی و هێرشکاران رووبەڕووبوونەوە و شەڕ روویداوە، بەڵام زیانە ماددی و گیانییەکان نەزانراون”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی دەڵێت “دوای رووداوەکە هێزەکانی دژەر تیرۆری عێراقی و پۆلیس و لایەنە پەیوەندارەکان گەیشتوونەتە ناوچەکە و رێوشوێنی ئەمنیان لە ناوچەکە گرتووەتەبەر”.

هاوکات هەر ئەمشەو (٢٦-٢-٢٠١٨)لە گوندی ئەلبومحەممەد-ی سەر بە قەزای داقووق لە باشووری کەرکوک، بە چەکی قورس شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی و حەشدی شەعبی روویداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com