تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌بادی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ره‌تكردوه‌ته‌وه، كه تایبه‌ت بوه به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌شی سوننه و هه‌ندی پارێزگای دیكه‌ی عێراق.
بڕیاربوو له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش سازبكه‌ن، تێیدا كێشه‌كانی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨تاوتوێ بکرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، عه‌بادی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌رده‌لان نوره‌دین په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یاسای بودجه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق، بڕیار بوو سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق كۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه، عه‌بادی ئاماده‌بونی له‌و كۆبونه‌وه‌یه ره‌تكردوه‌ته‌وه”.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین دەڵێت، عه‌بادی ئاماده نییه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له یاسای بودجه بكات و، پشكی هه‌رێمی كوردستان زیادبكات. بۆیه ئاماده نییه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات. دە‌یه‌وێ بودجه به‌م شێوه‌یه‌ی ئیستای په‌سه‌ند بكرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاشكراشی ده‌كات، کە بڕیاره له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه. په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی بودجه كۆببیته‌و. تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كی لایه‌نه كوردستانییه‌كان جێبەجێنەکراوە.