ماکرۆن هۆشداری دەداتە ئەردۆغان

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکی فەڕەنسا لە گفتوگۆ لە گەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی ئاگربەستی سوریا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر عەفرینیش دەگرێتەوە.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا،  ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ فێبریوەری، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، هۆشداری دایە سەرۆککۆماری تورکیا، کە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاگربەستی ٣٠ی رۆژەی سوریا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەنقەرە بۆ سەر عەفرین دەگرێتەوە و، نابێ تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، ماکرۆن لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، پابەندبوونی تەواوی تورکیای بە ئاگربەستی مرۆیی لە سوریا بە پێویست زانیوە و جەختیشی کردۆتەوە، کە فەڕەنسا بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com