تایبه‌ت: نوچه‌نێت
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنوری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه به‌ره‌و كه‌ركوك پێشڕەوەی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٢٦-٢-٢٠١٨، هه‌واڵی پێشڕەوی هێزی پیشمه‌رگه به‌ره‌و سنوری كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه ، فه‌رمانده‌یه‌كی پیشمه‌رگه زانیاری له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پیشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه. سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی پێشره‌وی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كه‌ركوك رایگه‌یاند، هێزی پیشمه‌رگه هیچ پێشڕه‌وییه‌كی به‌ره‌و كه‌ركوك نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه.
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی پیشمه‌رگه گوتی”هێزه عیراقییه‌كان له گوندی هه‌نگیجه‌ی شوان نه‌ماون و كشاونه‌ته‌وه. هێزی پیشمه‌رگه چوه‌ته شوێنه‌كانیان. ئه‌گینا پیشمه‌رگه هیچ پێشڕەوییەکی نه‌كردوه”.