تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی داهاتوودا مژده‌ی خۆش بۆ موچه‌ی مامۆستایان به‌ڕێوه‌یه.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه ٢٦-٢-٢٠١٨، شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی و سێ به‌ڕێوەبەری گشتی سنوری پاریزگاكه، سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد و له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به وه‌كاله‌ت، كۆبونه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئازاد محەمەد ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند،: شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و هه‌رسێ بەڕێوەبەرە گشتییه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی چوینه هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و- وەزاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان كۆبوینه‌وه.
ئازاد محەمەد ئەمین دەلێت، شاندی ئه‌نجومه‌ن له هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تییه‌وه له كۆبونه‌وه‌كانماندا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، داوای مامۆستایانمان گه‌یاند.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانه و به‌ڵێنی به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆ مامۆستایان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گوتی، هه‌ر ئه‌وه‌نده دەڵێم، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا مژده‌ی خۆش بۆ مامۆستایان بەڕێوەیە.