نوچە-رۆیتەرز
بە پێی سەرچاوەکانی ئاگادار، پڕۆژەی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران، بە هۆکاری ئەمنی دواخرا.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، بە هۆی نیگەرانی ئەمنی، لە پەیوەندی لە گەڵ چوونی نەوتکێشەکان لە عێراقەوە بۆ ئێران و ئەو مەترسیانەی کە لەو بارەوە بوونیان هەیە، لە ئێشتادا گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ کرماشان راگیرا.
ئێران رایگەیاندووە، ئامێزی سکانی(اسکن) تانکەرە نەوتکێشەکانیان نییە، ئەمەش جێی نیگەرانییە.
جێی ئاماژەیە، بڕیارە عێراق رۆژانە ٦٠ هەزات بەرمیل نەوت لە پاڵاوگە نەوتیەکانی کەرکوکەوە، رەوانەی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکات.