نوچەنێت
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەبارەی دوابڕیاری حکومەتی عێراق بە راگرتنی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی، روونکردنەوە دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی دووشەممە ٢٦/٢/٢٠١٨، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی کردووە، تا رۆژی ٣١/٥/٢٠١٨، هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، نەکرێنەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، پێدەچێت وەک کارتێک لە هەڵبژاردنەکان بەکار دەهێنێت و دەیەوێ زۆرترین دەنگی دژەکورد لە عێراق، بەدەست بهێنێت، کە بڕیارە رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەموو شارەکانی ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (کوردستان ٢٤)ی راگەیاندووە، کە حکومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کردووەتەوە.