ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری هەرێم بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری دەکات  

0

نوچەنێت: تایبەت

گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، کە دەستەکەیان ئامادەکاری دەکات، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ، بە مەبەستی پێشوازی‌ له‌ گه‌شتیاران.

ساڵانە بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە (21ی‌ ئازار) حکومەتی هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند رۆژێك ده‌كاته‌ پشووی فەرمی و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ گه‌شتیارانیش روو له‌ ناوچه‌كانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، سەرەڕای ئەوەش ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاویندا گەشتیارێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشوری عێراق روو لەهەرێمی کوردستان دەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نادر رۆستی، گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لە بارەی ئامادەکاری دەستەکەیان بۆ نەورۆزی ئەمساڵ رایگەیاند “وەکو ساڵانی رابردوو، ئامادەکاری خۆمان بۆ بەهار و نەورۆز دەکەین، لەدوای کۆبوونەوەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لەگەڵ سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەکان، رایسپاردن بۆ ئەوەی ئاماده‌كاری خۆیان بکەن، بەمەبەستی پێشوازی‌ له‌ گه‌شتیاران”.

سەبارەت بەکردنەوەی رێگاکانی نێوان هەرێم و شارەکانی تری عێراق، گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری هەرێم، دەڵێت “کردنەوەی ئەو رێگایانە لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام ئەوەندەی، کە من ئاگارداربم هەوڵێکی جددی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆ کردنەوەیان. کردنەوەی ئەو رێگایانە گرنگی خۆی هەیە بۆ کەرتی گەشتیاری هەرێم و سەردانی کردنی گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ هەرێم”.

نادر رۆستی ئاماژە بەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی، کەرێگایەکان ئاستەنگیان هەبووە لەماوەی رابردوودا لەرووی هاتووچۆوە، بەڵام هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان هەر بەردەوامە و پێشبینی دەکەین، کە لە نەورۆز و وەرزی بەهار و هاوینی ئەم ساڵدا، رێژەی هاتنی گەشتیاران زیاد بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com