گەشتوگوزاری هەرێم، ئامادەکاری دەکات

0

 نوچەنێت: تایبەت

گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی پێشوازی‌ له‌ گه‌شتیاران، دەستەکەیان ئامادەکاری بۆ نەورۆزی ئەمساڵ دەکات.

لە جەژنەکانی ئادار و نەورۆزدا، ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. دەستەی گەشت وگوزاری هەرێم، بەرپرسیارە لە ئامادەکارییەکان.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نادر رۆستی، گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لە بارەی ئامادەکاری دەستەکەیان بۆ نەورۆزی ئەمساڵ رایگەیاند”وەکو ساڵانی رابردوو، ئامادەکاری خۆمان بۆ بەهار و نەورۆز دەکەین، لەدوای کۆبوونەوەی دەستەی گەش و گوزاری هەرێم، سەرجەم بەڕێوبەرەگشتییەکانمان راسپارد، بۆ ئەوەی ئاماده‌كاری خۆیان بۆ پێشوازی‌ له‌ گه‌شتیاران، بکەن”.

سەبارەت بەکردنەوەی رێگاکانی نێوان هەرێم و شارەکانی تری عێراق، گوته‌بێژی‌ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ گه‌شتوگوزاری هەرێم، دەڵێت”کردنەوەی ئەو رێگایانە لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە، بەڵام ئەوەندەی کە من ئاگارداربم، هەوڵێکی جددی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆکردنەوەیان، هەیە. کردنەوەی ئەورێگایانە گرنگی خۆی هەیە، بۆ کەرتی گەشتیاری هەرێم و سەردانی کردنی گەشتیاران لەناوەڕاست و باشوری عێراق بۆ هەرێم”.

نادر رۆستی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات”سەرەڕای ئاستەنگی رێگاکان، هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان هەر بەردەوامە. پێشبینی دەکەین لەوەرزی بەهار و نەورۆز و هاوینی ئەم ساڵدا، رێژەی هاتنی گەشتیاران زیاد بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com