نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، جەخت لە سەر مافی عێراق بۆ هاوردەکردنی چەک لە وڵاتانی جیهان دەکات و دەڵێت، تاکو ئێستا هیچ رێککەوتنک لە نێوان بەغدا ومۆسکۆ بۆ کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ نەکراوە.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی دەوڵەتی عێراق بە رۆژنامەی”القدس العربی”گوتووە، تا ئێستا لەبارەی کڕینی سیستمی دژەموشەکی ئێس ٤٠٠ لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ واژۆنەکراوە. تەنها لە ئاستی میدیا باس لە وەها رێککەوتێک کراوە.
پێشتر واشنتۆن، لەبارەی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ هۆشداری داوەتە بەغدا.
حەدیسی جەختیش دەکاتەوە، کە وەزارەتی بەرگری عێراق بەرپرسە لە دابین کردنی چەک و پڕچەککردنی هێزەکانی عێراق و لە گەڵ هەر وڵاتێک، کە بیهەوێ دانوستان بکات، دەسەڵاتی تەواوی هەیە.
رۆژی ٧ی فێبریوەری، باڵیۆزی روسیا لە عێراق، ئامادەیی مۆسکۆی بۆ فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی بە عێراق راگەیاند وگوتی، ئەگەر بەغدا بیهەوێ، دەتوانین داواکارییەکەی تاوتوێ بکەین.