لە سلێمانی، ئەم گۆڕانکارییە ئیدارییانە ئەنجام دەدرێن

0

 نوچەنێت:تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت،هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی لەسنوری ئەنجومەنی پارێزگاگان ئاڵوگۆڕی تێدابکرێت، پێویستە بەفلتەری ئەنجومەنی پارزگادا تێپەربێت.

لەچوار چێوەی گۆڕانکاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سێ بەڕێوبەری گشتی لەپارێزگای سلێمانی لە پۆستەکانیان لاببرێن، کە بریتن لەهەریەک، لە بەرێوەبەری گشتی شەهیدان، دەستەی وەبەرهێنان و مین، لەپارێزگای سلێمانی.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئەکرەم شەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی گۆڕانی چەند بەڕیوەبەرێکی گشتی لەپارێزگای سلێمانی رایگەیاند”تائێستا بەفەرمی نەهاتوەتە ئەنجومەن و نەخراوەتە بەرنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاوە، بەڵام هەر بەڕێوەبەرێکی گشتی لەسنوری ئەنجومەنی پارێزگاگان، ئاڵوگۆڕی تێدابکرێت، دەبێت بەفلتەری ئەنجومەنی پارزگادا تێپەربێت و ئەنجومەن دەنگی لەسەربدات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات، کە بەپێی یاسای ژمارە ٣ ی تایبەت بەدەسەڵات و تایبەتمەندییەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەبێت پێنج کاندید لەلایەن پارێزگارەوە بنێردرێتە ئەنجومەنی پارێزگا و لەو پێنج کەسە، ئەنجومەن دەنگ لەسەر سێ کەسیان دەدات و،  بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەرزی دەکاتەوە.  ئەویش فەرمانی دەستبەکاربون بۆ یەکێک لەو سێ کەسە دەردەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com